كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تیی به سه‌رنج نه‌دانی به‌رپرسان به خواسته‌كانیان بۆ ٢٠مین ڕۆژی به‌رده‌وام، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و سه‌ره‌ڕای ئه‌نجام دانی ڕێپێوان له‌ئاستی شار، له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی شووش ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی به ڕێپێوان له‌ئاستی شار و وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی وه‌ك: “كرێكارانی هه‌فت ته‌په یه‌كبگرن یه‌كبگرن”، “دزییه‌ك كه‌م بێته‌وه، كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر ده‌بێ” و “ئۆستانداری باج گیرمان ناوێ”، له‌ئاست جێبه‌جێ نه‌كرانی خواسته‌كانیان له‌وانه، په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، به‌رده‌وامی بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خسووسی سازی له‌م شیركه‌ته، دادگایی كردنی “ئۆمید ئه‌سه‌د به‌یگی” و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی چوار كه‌س له هاوكاره‌كانی بۆ سه‌ر كار، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.