كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی به‌هره‌به‌رداری و پاراستنی ڕه‌هه‌نده‌كانی ئاودێری و زێراوكێشی ئۆستانی فارس، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ، له‌ئاست بیلاته‌كلیفی گوزه‌ران و بارودۆخی كاریان به‌دوای سپاردنی شیركه‌ت به كه‌رتی تایبه‌ت، له به‌رامبه‌ر ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌م پاڵاوگه‌یه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، شیركه‌تی به‌هره‌به‌رداری و پاراستنی ڕه‌هه‌نده‌كانی ئاودێری و زێراوكێشی ئۆستانی فارس، به سه‌رنج نه‌دان به ڕه‌چاونه‌كرانی ئه‌سڵی ٤٤ قانوونی كار سپێرداروه به كه‌رتی تایبه‌ت و به‌هۆی ناكارامه‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شیركه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئۆستان، به ٢٣٠ كرێكاره‌وه ئیفلاسی هێناوه. ده‌شڵێن: ٣١ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای په‌رداخت نه‌كراویان هه‌یه كه سه‌ره‌ڕای په‌یگیری به‌رده‌وامیان، هه‌تا ئێستا هیچكام له به‌رپرسانی شیركه‌ت وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌یان نه‌بوون.