به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كداری بۆ سه‌ر ناوه‌ندێكی بارهێنانی كه‌م ئه‌ندامانی زه‌ینی له مێكزیك، لانیكه‌م ٢٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌هۆی ئه‌م هێرشه له شاری “ئیراپواتۆ” كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕوویدا، ٢٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٧ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. هاوكات سه‌رۆكی ئیداره‌ی شاره‌داریی ئیراپواتۆ ڕایگه‌یاند: هێرشبه‌ره‌كان به ماشین خۆیان كردووه به‌م ناوه‌نده‌دا. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری ئه‌م ڕووداوه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.