ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی پووشپه‌ڕ، ٦ كۆمپانیی چالاك له بواری گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی، ٤ مانگ پاش زه‌ویگیر بوونیان به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، به‌رنامه‌ی خۆیان بۆ ده‌ركردنی پتر له ٦٤ هه‌زار كرێكار ڕاگه‌یاند.
شیركه‌تی فڕۆكه سازیی ئه‌یر باس كه پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی باسی له درێژه‌ی هێنانه خواره‌وه‌ی چالاكیه‌كانی تا كۆتایی ساڵی ٢٠٢١ كردبوو، ڕایگه‌یاند كه بۆ پێكهێنانی هاوئاهه‌نگیی زیاتر له‌گه‌ڵ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نوێ، ناچارن ١٥ هه‌زار كرێكاری خۆیان ده‌ربكه‌ن. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كرده‌وه كه كۆمپانیی ئه‌یرفرانس به‌رنامه‌ی ده‌ركردنی ٧ هه‌زار و ٦٠٠ كرێكار ئاماده كردووه بۆ وه‌رگرتنی یارمه‌تیی ٧ ملیارد یۆرۆیی، له حاڵی وتووێژ دایه. هه‌روه‌ها كۆمپانیی بریتانیایی “ئیزی جێت”یش باسی له‌وه كردووه كه به‌نیازه ٧٠٠ كرێكاری ئه‌م ناوه‌نده ده‌ربكات و هێڵی فڕۆكه‌وانیی هه‌رزانی “رایان ئه‌یر”یش ڕایگه‌یاندووه كه به‌هۆی موقاومه‌تی به‌رده‌وامی پێرسۆنێلی ئه‌م شیركه‌ته له به‌رامبه‌ر پێشنیاری كه‌م كردنه‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان، ڕێگایه‌كیان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه بێجگه‌له ده‌ركردنی ٣ هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س له كرێكاران.