به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په بۆ حه‌ڤده‌هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی شووش ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به خواسته‌كانیان بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه كه خواسته‌كانیان له‌وانه، “هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خسووسی سازیی، ده‌رنه‌كرانی كرێكاران و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار، دیاریكرانی بارودۆخی شیركه‌ت، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، دابین كردنی ئه‌منییه‌تی شوغڵیان و درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌فته‌رچه‌ی بیمه‌كانیان” هه‌تا ئێستا بێ وه‌ڵام ماوه‌ته‌وه. شایانی باسه، كرێكارانی هه‌فت ته‌په ساڵی ڕابردووش چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردوو كه له ئه‌نجامیدا ژماره‌یه‌كیان له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به زیندان و شه‌لاق مه‌حكووم كرابوون.