كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی شیركه‌تی ته‌عاون مه‌سكه‌نی سازمانی “حفظ نباتات كشور”، ڕۆژی سێشه‌ممه له‌ئاست ڕاده‌ست نه‌كرانی زه‌وییه‌كانیان له به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی جه‌هادی كه‌شاوه‌رزی ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، ٨ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر شیركه‌تی ته‌عاون مه‌سكه‌نی سازمانی “حفظ نباتات كشور”، پارچه زه‌وییه‌كی به پانتایی ٢٥ هێكتار له وه‌زاره‌تی جه‌هادی كه‌شاوه‌رزی كڕیوه تا له‌م زه‌وییانه‌دا، ماڵ بۆ ئه‌ندامانی ئه‌م ته‌عاونییه درووست بكات. ده‌شڵێن: ڕه‌وتی به‌ره‌و پێش چوونی قۆناغه‌كانی به‌ناو كردنی ئه‌م زه‌ییه به پێی په‌سه‌ندكراوی هه‌یئه‌تی وه‌زیران ئه‌نجام دراوه و ته‌نانه‌ت بۆ ٢٠٧ كه‌س به‌ڵگه ده‌ركراوه، به‌ڵام له‌كاتی به‌ناو كردنی به‌ڵگه‌كان به‌ناوی ئه‌ندامانی ئه‌م ته‌عاونییه، له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه پێشی پێگیراوه و به نایاسایی له قه‌ڵه‌م دراوه.