به پێی ڕاپۆرته‌كان، کرێکارانی شاره‌داریی شاری ڕەبەت لە به‌رامبه‌ر دەرگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌م شاره‌دارییه کۆبوونەته‌وه و ناڕەزایەتییان دەربڕیوه.
شایانی باسه، كرێكارانی ناڕازیی هاوكات له‌گه‌ڵ چوونی به‌ناو نوێنەری مەجلیسی شاری ڕەبەت بۆ شاره‌داریی ئه‌مشاره، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان به‌ڕێوه‌برد و داوایان لە ناوبراو و بەرپرسانی دیكه‌ی شار کرد كه بە دەم داواکارییەکانیانەوە بچن، بەڵام هیچ ئاکامێکی نەبوو. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌م کرێکارانە نزیکەی پازدە ساڵە لە شاره‌داریی کار دەکەن، بەڵام کێشەکانیان نەک هەر چارەسەر نه‌بووه، بەڵکوو زیاتریش بووه و حه‌قده‌سته‌کانیان لە ئاستی کارکردن و بەرزبوونەوەی نرخی پێویستییەکانی ڕۆژانەدا نییە.