کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئازادكرانی هاووڵاتییه‌ك به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ له‌ زیندان

ئازادكرانی هاووڵاتییه‌ك به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ له‌ زیندان

ئازادكرانی هاووڵاتییه‌ك به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ له‌ زیندان

ڕۆژی سێشەممە ١٠ی پووشپەڕ، “حەیدەر قوربانی”، کرێکاری بیناسازیی خەڵکی شاری کامیاران، پاش ٢٣ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٢٥٠ ملیۆن تەمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئێوین ئازاد کرا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناوبراو ڕۆژی شەممە ١٧ی جۆزەردان، لە ماڵەکەی خۆی لە شاری تاران، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو. شایانی باسه‌، حەیدەر قوربانی” لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا، تەنیا جارێک پەیوەندی لەگەڵ هاوژینەکەی گرتووه‌ و لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێوین ڕاگیرابوو. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هەتا ئێستا زانیارییەکی ورد سه‌باره‌ت به‌ هۆکاری دەستبەسەرکردنی ناوبراو له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌.