به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ئۆپراتۆری پۆستی قشار قه‌وی به‌رقی هۆرمۆزگان له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی به‌رقی ناوچه‌یی ئه‌م ئۆستانه، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه و خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به باروودۆخی پیشه‌كانیان بوون.
به وته‌ی ناڕازیان، ماوه‌یه‌كی زۆره كه وه‌زیری وزه به‌ڵێنی به كرێكاران داوه كه به باروودۆخی پیشه‌كانیان ڕاده‌گات، به‌ڵام سازمانی “ته‌وانیر” له ته‌رخان كردنی چارته به‌تاڵه‌كان خۆده‌بوێرێ. شایانی باسه، له ماوه‌ی حه‌فته‌كانی ڕابروودا كرێكارانی ئۆپراتۆری پۆستی قشار قه‌وی به‌رقی هۆرمۆزگان له چه‌ندین ئۆستانی دیكه‌شه‌وه، به‌رده‌وام، له به‌رامبه‌ر به‌رقی ناوچه‌یی ئه‌م ئۆستانه ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه و خوازیاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان بوون.