كۆمه‌ڵێك له نوێنه‌رانی په‌رستاران له ناڕه‌زایه‌تی وه‌دی نه‌هاتنی واده و به‌ڵێنیه‌كانی به‌رپرسانی زانكۆی علووم پزیشكی له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنیان، له به‌رامبه‌ر بینای زانكۆی علووم پزیشكی گیلان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ئه‌م په‌رستارانه له ده‌ستپێكی بڵاوبوونه‌وه نه‌خۆشیی كۆرۆناوه له‌سه‌ر داوای زانكۆی علووم پزیشكی وه‌ك په‌رستاری شیركه‌تی ده‌ستیان به‌كار كردووه، به‌ڵام له ئێتستادا، له‌گه‌ڵیان قه‌راردادی ٨٩ ڕۆژه‌یان به‌ستووه. سه‌رپه‌رستی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌رستارانی زانكۆی علووم پزیشكی گیلان له‌مباره‌وه ڕایگه‌یاندووه كه وه‌زاره‌تی بێهداشت، ساڵی ڕابردوو بانگهێشتێكی بۆ “شیركه‌تی بوونی” په‌رستارانی گیلانی له جه‌رگه‌ی قه‌یرانی كۆرۆنادا بڵاوكرده‌وه. به‌ڵام ئه‌مڕۆ، هه‌م واده و به‌ڵێنیه‌كانی به‌جێ نه‌هێنا‌وه و هه‌م به‌نیازه قه‌راردادی ٨٩ ڕۆژه‌ش به په‌رستاران واژۆ بكات.