به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی هێرشی چوار كه‌سی چه‌كدار بۆسه‌ر بینای بوورسی شاری كراچی، لانیكه‌م ٧ كه‌س كوژران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هێرشبه‌ران ڕاسته‌وخۆ كه‌سانی ناو ئه‌و بینایه‌یان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله. شایانی باسه، گرووپی “ئه‌رته‌شی ئازادی به‌خشی به‌لووچستان”ی پاكستان له په‌یامێكدا به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م هێرشایهی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ. جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه ئه‌م گرووپه، له ماوه‌ی ساڵانی ڕابروودا چه‌ندین هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ژێرخانه ئابووری و ده‌وڵه‌تیه‌كان له به‌لووچستانی پاكستان.