کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی شیركه‌تی كه‌یسۆن

تجمع اعتراضی کارگران شرکت کیسون2

تجمع اعتراضی کارگران شرکت کیسون2

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی پڕۆژه‌ی گه‌یاندنی ئاو له‌ شیركه‌تی كه‌یسۆن، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٨ی پووشپه‌ڕ، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له‌ به‌رامبه‌ر بینای سازمانی ئاو له‌ شاری تاران ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه‌  كه‌ ١٣ مانگه‌ حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌ و خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی خێرای به‌رپرسان به‌ كێشه‌ی دواخرانی مۆتاڵباته‌كانیان بوون. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، سه‌ره‌ڕای نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كان، حه‌قی بیمه‌كانیشان تا ئێستا به‌ سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه‌.