به پێی ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌عاون، كار و ریفاهی كۆمه‌ڵایه‌تی، له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا زیاتر له ٢٨ هه‌زار و ٢٠٨ كرێكار به ڕووداوی شوێنی كار برینداربوون و زیاتر له هه‌زار و ٧٥٣ كرێكاریش له‌م ماوه‌یه‌دا، گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، زۆربه‌ی قوربانییانی ڕووداوی شوێنی كار له به‌شه‌كانی بیناسازیی، سه‌نعه‌ت، گواستنه‌وه و ئه‌نبارداری بووه و زۆربه‌ی هه‌ره زۆریشی له نێوان ته‌مه‌نه‌كانی ٣٠ تا ٣٤ ساڵ له شاره‌كانی تاران، ئیسفه‌هان و خۆراسانی ڕه‌زه‌وی ڕوویداوه. هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پزیشكی قانوونی مازه‌نده‌ران، باسی له گیانی له‌ده‌ستدانی ٣٦ كرێكار له ماوه‌ی دوو مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له‌م ئۆستانه كردووه