به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سێ کۆڵبەری خەڵکی شارهكانی مەریوان، جوانڕۆ و سەلاسی باوەجانی، لە بەرزاییەکانی نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران بریندار کران.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەڕ، هێزەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا سێ کۆڵبەر بهناوهكانی ” عارف خودادادی” تەمەن ٤٨ ساڵ و خەڵکی جوانڕۆ ، “جەمیل عەبدی” تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵی سەلاسی باوەجانی و “تۆفیق ڕەستاک” خەڵکی مەریوان بە سەختی بریندار بوون. زانیارییەکان باس لە بریندار بوونی دوو کۆڵبەری دیکەش دەکەن کە هەتا ئێستا ناسنامەیان ئاشکرا نەبووە. شایانی باسه، ئەو سێ کۆڵبەرە ئێستا لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدان.