به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز، پۆلیسی پاکستان ڕایگه‌یاندووه كه کۆمەڵێک چەکدار هێرشیان کردووه‌تە سەر بینای بورسی شاری کڕاچی و له ئه‌نجامیدا، چوار کەس لە چەکدارەکان کوژراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، چەکدارەکان بە نارنجۆک و چەکەوە هێرشیان کردووه‌تە سەر بیناکە کە دەکەوێتە شوێنێکی پارێزراوە و ژمارەیەکی زۆر لە نووسینگه‌ی بانکە تایبەته‌کانی تێدایە. هاوكات سەرۆکی پۆلیسی کڕاچی ڕایگه‌یاندووه: له ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه، هێزه‌كانی پۆلیس به‌رپه‌رچیان داوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س لە چەکدارەکان کوژراون.