به سه‌دان كه‌س له هاووڵاتییانی ئه‌فغانستانی نیشته‌جێ وڵاتی بریتانیا، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی پووشپه‌ڕ، بۆ دووهه‌مین جار له به‌رامبه‌ر باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامیی له شاری له‌نده‌ن كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی ئێعتڕازی له‌ژی كۆماری ئیسلامی، خوازیاری وه‌ڵام دانه‌وه‌ی سه‌رانی ڕژیم له‌ئاست هه‌ڵسووكه‌وتی نه‌شیاوی هێزه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ په‌ناخوازانی ئه‌فغانستانی بوون. هاوكات، ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییانی ئێرانیش له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شداریان كرد و ئه‌م ههڵسووكهوتهیان به توندی مه‌حكووم كرد. شایانی باسه، دوو حه‌فته له‌مه‌وبه‌ریش به سه‌دان هاووڵاتیی ئه‌فغانستانی له ناڕه‌زایه‌تیی به‌و شته‌ی كه ناویان ناوه “هه‌ڵسووكه‌وتی نه‌شیاوی هێزه‌كانی ڕژیم له‌گه‌ڵ كۆچبه‌رانی ئه‌فغانستانی”، له به‌رامبه‌ر باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامیی له شاری له‌نده‌ن، ده‌ستیاندابووه كۆبوونه‌وه و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دابوو.