ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به هه‌زاران كه‌س له شاری بێرلین له‌دژی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی و به وتنه‌وه‌ی درووشمی “گیانی ڕه‌ش پێسته‌كان گرنگه” هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام داوه.
خۆپیشانده‌ران به وتنه‌وه‌ی درووشمی “ژیانی ڕه‌ش پێسته‌كان گرنه”، خوازیاری وشیابوونهوهی نه‌وه‌ی نوێ سه‌باره‌ت به یه‌كسانی ڕه‌گه‌زه‌كان بوون. ڕێكخه‌رانی ئه‌م خۆپیشاندانه به سه‌رنج دان به بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له ئاڵمان، هه‌وڵیان دا تا مه‌ودای كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ناو خۆپیشانده‌راندا ڕه‌چاو بكه‌ن و ڕێپێوانێكی هێمنانه به‌ڕێوه‌به‌رن. شایانی باسه، زۆربه‌ی شاره‌كانی جیهان به‌دوای ڕوودانی كوشتنی “جۆرج فلۆید” له ئه‌مریكا به ده‌ست پۆلیسێكی ئه‌م وڵاته، له‌دژی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قام و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام داوه.