کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوان پۆلیس و هاووڵاتییان له‌ سنووری كێنیا

وقوع درگیری میان نیروهای پلیس و شهروندان معترض کنیایی2

وقوع درگیری میان نیروهای پلیس و شهروندان معترض کنیایی2

له‌ ئه‌نجامی تێكهه‌ڵچوونێك له‌ نێوانی دانیشتووانی ناوچه‌ی “لێسووس” و پۆلیسی كێنیا، لانیكه‌م سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م سێ كه‌سه‌ به‌ ده‌ستڕێژی گولله‌ی هێزه‌كانی پۆلیس كوژراون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، لێدانی ماسك بۆ پێشگرتن له‌ تووشبون به‌ كۆرۆنا له‌ وڵاتی كێنیا ئیجبارییه‌ و ئه‌م ته‌وه‌ره‌ش بووه‌ته‌ هۆی پێكهاتنی ئاڵۆزی له‌ نێوان پۆلیس و هاووڵاتییان. به‌وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ، هێزه‌كانی پۆلیس له‌ كێنیا له‌ ته‌وه‌ری لێدانی ماسك بۆ وه‌رگرتنی باج و ئه‌زیه‌ت و ئازاری خه‌ڵك كه‌ڵك وه‌رده‌گرن. شایانی باسه‌، هه‌ر كه‌سێك كه‌ ماسك لێ نه‌دات ٢٠٠ دۆلار سزا ده‌درێ و زۆربه‌ی هاووڵاتییان به‌هۆی بارودۆخی ناله‌باری ئابووری ئه‌م وڵاته‌، توانای په‌رداخت كردنی ئه‌م پاره‌یه‌یان نییه‌. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ش هاووڵاتییه‌ك كه‌ ماسكی لێ نه‌دابوو، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه‌ ئازار درابوو و پاشان ته‌قه‌ی لێكراوه‌ و گیانی له‌ده‌ست دابوو.