کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

ناڕه‌زایه‌تیی كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی سادق گه‌نجی له‌ بۆرازجان

كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی “سادق گه‌نجی” له‌ بۆرازجان، ڕۆژی پێنشجه‌ممه‌ ٥ی پووشپه‌ڕ، له‌ ئاست په‌رداخت نه‌كرانی حقووق و مه‌زایاكانیان له‌م بارودۆخه‌ی ناله‌باره‌ ئابوورییه‌ی ئێستادا، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

ناڕازییان وێڕای ئاماژه‌ به‌ بارودۆخی دژواری به‌ڕێوه‌چوونی ژیانیان به‌هۆی كۆرۆنا، ڕایانگه‌یاندووه‌: زیاتر له‌ دوو مانگه‌ حقووقه‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌ و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ زیاتر له‌ ١٠ ساڵه‌ كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌ بیمه‌ی بێكاری بێبه‌شن. ده‌شڵێن: له‌م بارودۆخه‌ ناله‌باره‌ ئابوورییه‌ی ئێستادا، په‌رداخت نه‌كرانی حقووقه‌كان كێشه‌وگرفته‌كانیانی چه‌ند هێنده‌ كردووه‌ته‌وه‌ و هه‌ر بۆیه‌ تا گه‌یشتن به‌ سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان ده‌ست له‌ كۆبوونه‌وه‌ هه‌ڵنگرن.

بابەتی پەیوەندیدار

له‌ده‌ست چوونی بینایی چاوێكی “ئاریان مه‌مه‌ندی” كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی سه‌رده‌شت

-

ڕێپێوانی دژبه‌رانی نتانیاهوو له‌ ئیسڕائیل

-

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ده‌روه‌ی وڵات بۆ ئیدانه‌كردنی سزای ئێعدام

-

بێبه‌ری كردنی ٢٠٠ مامۆستای زانكۆ له‌ ساڵی ١٤٠٢

-

گیان‌له‌ده‌ستدانی سێ كرێكار له‌ سێ شاری ئێران

-

له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی قه‌زوێن و زه‌نجان

-