كرێكارانی شیركه‌تی “ئۆرهال پێترۆشیمی” هه‌ڵكه‌وتوو له ئۆستانی خۆراسانی شۆمالی، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م شیركه‌تی پێترۆشیمییه كه له بواری به‌رهه‌مهێنانی، ئامۆنیاك، كودی شیمیایی، ئووره، مه‌لامین و ئۆزۆت، چالاكی ده‌كات، زیاتر له ٥٠٠ كرێكاری به قه‌راردادی سپی ئیمزا و به بێ دیاری كردنی ڕێژه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان و ماوه‌ی قه‌راردادی كاریان، دامه‌زراندووه. شایانی باسه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه چالاكییه‌كانی ئه‌م شیركه‌ته به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت، به‌ڵام هێشتا حه‌قده‌ستی كرێكاران به شێوه‌ی ته‌واو په‌رداخت نه‌كراوه.