كرێكانی شاره‌داریی ئابادان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی پووشپه‌ڕ به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داریی، خوازیاری په‌رداختی لانیكه‌م دوو مانگ له حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان بوون.
كرێكارانی شاره‌داریی ئابادان كه له به‌شی خزمه‌تگوزاری، فه‌زای سه‌وز و ئاگركووژاندنهوهدا كار ده‌كه‌ن، سه‌باره‌ت به ناڕهزایهتیهكهی خۆیان ڕایانگه‌یاند: حه‌قده‌ستی مانگی گوڵان و جۆزه‌ردانیان هه‌تا ئێستا پێنه‌دراوه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كرد كه له باروودۆخی ئابووری ئێستادا و له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی به‌رده‌وامی پێداویستیه‌كان، نیگه‌رانی دابین كردنی هه‌زینه‌كانی ژیانی خۆیان بنه‌ماڵه‌كانیانن.