كرێكارانی شیركه‌تی عۆقاب ئه‌فشانی سێمنان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تی به شه‌پۆلی ده‌ركردنی كرێكاران له‌م شیركه‌ته، له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده‌ی به‌رهه‌هێنانی ئۆتۆبووس، شیركه‌تی عۆقاب ئه‌فشان به‌نیازه نزیك به ٤٦١ كرێكاری خۆی، به‌هۆی ته‌واو بوونی ماوه‌ی قه‌رارداده‌كانیان ده‌ربكات. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كرد كه پێیان وتراوه كه به‌هۆی هێندێك كێشه‌ی په‌یوه‌ندیدار به دابین كردنی كه‌ره‌سته‌ی پێویست بۆ ئه‌م شیركه‌ته، به‌نیازن، چه‌ند به‌شێك له‌و ناوه‌نده ته‌عتیل بكه‌ن و كرێكارانی ئه‌م به‌شانه ده‌ربكه‌ن.