ژماره‌یه‌ك له موعه‌لیمان و خانه‌نشین كراوان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، له‌ناڕه‌زایه‌تی به پێڕانه‌گه‌یشتن به خواسته‌كانیان له به‌رامبه‌ر بینای به‌رنامه و بوودجه له تاران، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازیان كه خوازیاری پێدانی پاداشتی خزمه‌تگوزاریی خۆیانن، به وتنه‌وه‌ی درووشمی وه‌ك “موعه‌لیم ده‌مرێ، به‌ڵام سووكایه‌تی قه‌بووڵ ناكات”، “تا پاداشت وه‌رنه‌گرین، ئۆقره ناگرین”، خوازیاری وڵامدانه‌وه‌ی به‌رپرسان به خواسته‌كانیان بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه ناڕازیان پێشتریش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوشێوه‌یان له به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رش له تاران به‌ڕێوه‌بردبوو.