کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌ شاری ئێشتۆتگارت له‌ ئاڵمان

تداوم اعتراضات در شهر اشتوتگارت آلمان1

تداوم اعتراضات در شهر اشتوتگارت آلمان1

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢ی پووشپه‌ڕ، بۆ چه‌ندومین ڕۆژی به‌رده‌وام، هاووڵاتیان له‌ شاری ئێشتۆتگارتی ئاڵمان دژبه‌ توندوتیژیی پۆلیس ده‌ستیان دایه‌ خۆپیشاندان.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، نائارامیه‌كان له‌ شاری ئێشتۆتگارت له‌ شه‌وی شه‌ممه‌ ٢٠ ژۆئه‌نه‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ و نزیك به‌ ٢٠ برینداری هه‌تا ئێستا لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌. ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌ له‌ كاتێكه‌وه‌ ده‌ستی پێكرد كه‌ هێزه‌كانی پۆلیس بۆ پشكنین و كۆنتڕۆڵ كردن مه‌وادی موخه‌دیر هه‌وڵیان دابوو تا لاوێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵه‌ بپشكنن، به‌ڵام خۆڕاگری ئه‌م لاوه‌ له‌ به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی پۆلیسدا، پشتیوانیی ژماره‌یه‌ك له‌ له‌ لاوانی لێكه‌وته‌وه‌ و به‌ره‌به‌ر ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌ دژبه‌ كرده‌وه‌ پۆلیس په‌ره‌ی سه‌ندووه و توندوتیژیی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.