كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی باشگای فه‌رهه‌نگیانی بهندهعهباس، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی گوزه‌رانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
له‌م پێوه‌نده‌دا، كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه: نزیكه‌ی ٤ مانگه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌كار بێكار كراون و به‌هۆی نه‌درانی حه‌قی بیمه‌ی بێكاری، له‌گه‌ڵ كێشه‌وگرفتێكی زۆری ماڵی به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه: به‌هۆی نه‌بوونی هیچ پشتیوانییه‌كی ماڵی له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت، زۆربه‌ی بنه‌ماڵه كرێكارییه‌كان له‌گه‌ڵ كێشه‌ی دابین كردنی بژێوی ژیانیان به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه.