كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاری زابۆل، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تیی به كۆنه‌كردنه‌وه‌ی زبڵه‌كان له‌ئاست شار له لایه‌ن شاره‌داریی ئه‌مشاره، له به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داریی ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان به نیشانه‌ی ده‌ربڕینی تووڕه‌یی خۆیان، زبڵه‌كانیان له به‌رامبه‌ر بینای شاره‌دایی ئه‌مشاره ڕۆ كردووه. هاوكات ڕایانگه‌یاندووه كه شاره‌داریی زابۆل له چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا به‌هۆكاری نادیار، پێشی به كۆكردنه‌وه‌ی زبڵه‌كان له ئاستی شار و گه‌ڕه‌كه‌كان گرتووه. ده‌شڵێن: به سه‌رنج دان به گه‌رم بوونی هه‌وا و كۆكرانهوهی زبڵه‌كان له‌سه‌ر یه‌ك، ئه‌گه‌ری هه‌یه كه خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه به تایبه‌ت منداڵان به نه‌خۆشی واگیردا تووش بن و ئه‌مه‌ش له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا، زیانێكی گه‌وره‌یه كه قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه.