کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرش بۆ سه‌ر ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان له‌ ئه‌فغانستان

حملات عمدی به مراکز درمانی افغانستان

حملات عمدی به مراکز درمانی افغانستان

ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ ڕاپۆرتێكی تایبه‌تدا باسی له‌ هێرش بۆ سه‌ر ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان له‌ ئه‌فغانستان كردووه‌ و له‌ئاست ڕوودانی ئه‌م هێرشانه‌ نیگه‌رانی ده‌ربڕیوه‌.

له‌كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ ئه‌فغانستان هه‌تا ئێستا، سه‌رجه‌م ١٢ جار هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان له‌وانه‌، نه‌خۆشخانه‌ی پزیشكانی بێسنوور له‌ شاری كابۆل. ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاندووه‌: ئه‌م هێرشانه‌ بووه‌ته‌ هۆی پێكهاتنی بشێوی له‌ ڕاده‌ست كردنی خزمه‌تگوزاری ده‌رمانی. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌م ماوه‌یه‌دا، گرووپی تاڵبان ٨ جار هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر ناوه‌نده‌كانی ده‌رمانی و ئه‌ڕته‌شی ئه‌فغانستانیش سێ جار هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌م ناوه‌ندانه‌. خوێناوی ترین هێرشێك كه‌ ئه‌نجام دراوه‌ هێرش بۆ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی “برچی” له‌ شاری كابۆل بووه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن پزیشكانی بێسنووره‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برا و به‌هۆیه‌وه‌ لانیكه‌م دوو كۆرپه‌ڵه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ ژنان و په‌ره‌ستارانی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌، كوژراون. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ به‌رپرسایه‌تی ئه‌م هێرشه‌ له‌ لایه‌ن هێچ گرووپ یاخود لایه‌نێك وه‌ئه‌ستۆ نه‌گیراوه‌.