کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوان به‌ كۆرۆنا له‌ جیهان

افزایش آمار روزانه ابتلا به کرونا در جهان 3

افزایش آمار روزانه ابتلا به کرونا در جهان 3

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ژماره‌ی تووشبوان به‌ كۆرۆنا له‌ جیهان، نۆ ملیۆن كه‌سی تێپەڕاندووه‌.
بەپێى داتاکانى ماڵپه‌ڕی “ووڕلد میتر”، ژمارەى توشبون بە ویرووسی کۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتووەتە، ٩ ملیۆن و ٥٢ هه‌زار و ٩٥٨ كه‌س و لەو ژمارەیەش، ٤٧٠ هه‌زار و ٨٤٤ كه‌س گیانیان لەدەستداوە و ٤ ملیۆن و ٨٤٢ هه‌زار و ٣١٢ کەسیش بەیەکجارى چاکبونەتەوە. هەر بەپێى داتاکانی ئه‌م ناوه‌نده‌، ئەمەریکا بە تۆمارکردنى ٢ ملیۆن و ٣٥٦ هه‌زار و ٧١٥ كه‌س لە پلەى یەکەمى زۆرترین تۆمارى توشبوندایە بە کۆرۆنا و بەڕازیلیش به‌ تۆمار كردنی یه‌ك ملیۆن و ٨٦ هه‌زار و ٩٩٠ كه‌س لە پلەى دوهه‌مدایە. دوای ئه‌م وڵاتانه‌ش هەر یەک لە وڵاتانی، ڕووسییه‌، هێندوستان، بریتانیا و ئیسپانیا دێن. هه‌روه‌ها به‌ پێی ئاماری فه‌رمی وه‌زاره‌تی بێهداشتی كۆماری ئیسلامیی، له‌ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، ٢ هه‌زار و ٣٨٦ كه‌س به‌ ویرووسی كۆرۆنا گیرۆده‌ بوون و سه‌رجه‌م ژماره‌ی تووشبوان به‌م ویرووسه‌ گه‌یشتووه‌ته‌، ٢٠٤ هه‌زار و ٩٥٢ كه‌س. هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا ١١٦ كه‌سی دیكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و به‌م پێیه‌ ژماره‌ی قوربانییان گه‌یشتووه‌ته‌ ٩ هه‌زار و ٦٢٣ كه‌س. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، لە هەرێمى کوردستانیش ژمارەى تووشبوان بەم ویرووسه‌ گەیشتووەتە، ٣ هه‌زار و ٨٦٥ كه‌س و لەو ژمارەیەش، ١١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و هه‌زار و ٣٩٢ کەسیش بەیەکجارى چاکبونەتەوە.