کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕێگای ئاسنی زاگرۆس

photo 2020 06 21 18 26 40

photo 2020 06 21 18 26 40

كرێكارانی به‌شی فه‌ننی ڕێگای ئاسنی زاگرۆس، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١ی پووشپه‌ڕ، بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، حه‌قی بیمه‌ و سه‌نه‌واته‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و له‌ به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی ڕێگای ئاسنی زاگرۆس ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، كرێكارانی ناڕازیی خوازیاری په‌رداخت كردنی سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان و هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی بوون. ناڕازییان وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌یكه‌ خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خسووسی سازیی له‌م شیركه‌ته‌ن، ڕایانگه‌یاندووه‌: كێشه‌وگرفته‌كانیان له‌كاتی سپاردنی شیركه‌تی به‌ كه‌رتی تایبه‌ت ده‌ستی پێكردووه‌.