کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی دانیشتووانی شاری بناو له‌ئاست پیس بوونی هه‌وا

اعتراض اهالی شهر بناب نسبت به آلودگی هوا

اعتراض اهالی شهر بناب نسبت به آلودگی هوا

ژماره‌یه‌ك له‌ دانیشتووانی شاری بناو هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣١ی جۆزه‌ردان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به پیسیی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌ وزه‌خانه‌ی حه‌راره‌تیی سه‌هه‌ند ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ وته‌ی ناڕازیان، وزه‌خانه‌ی حه‌ڕاڕه‌تیی سه‌هه‌ند له‌ شاری بناو، به‌هۆی به‌كارهێنانی سووته‌مه‌نیی مازۆت، كێشه‌ی ته‌ندرووستیی  بۆ دانیشتووانی ئه‌م شاره‌ خوڵقاندووه‌.  هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ بارانی ئه‌سیدی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌و پیسیانه‌ی كه ئه‌م ناوه‌نده‌ به‌رهه‌می دێنێت، خاكی زه‌ویه‌ كشت و كاڵیه‌كانی ناباروه‌ر كردووه‌ و زه‌ره‌ر و زیانی له‌ جووتیاران داوه‌.