کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی تێكهه‌ڵچوونی خوێناوی له‌ سنووری هێند و چین له‌ هیمالیا

ادامه تنش خونین در مرز هند و چین در هیمالیا 1

ادامه تنش خونین در مرز هند و چین در هیمالیا 1

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، تێكهه‌ڵچوونه‌كانی سنووری نێوان هێند و چین كه‌ له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردووه‌ ده‌ستیان پێكردووه‌، هه‌روا درێژه‌یان هه‌یه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی دێویچه‌ وێله‌، ئه‌م تێكهه‌ڵچوونانه‌ درێژه‌ی ناكۆكیه‌كه‌ كه‌ له‌ سه‌رده‌می شه‌ڕی هێند و چینه‌وه‌ له‌ ساڵی ١٩٦٢وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ و له‌و شه‌ڕه‌ كورته‌دا چین سه‌ركه‌وت، به‌ڵام نه‌یتوانی ناكۆكیه‌كانی سه‌ر سنووری ئه‌م دوو وڵاته‌ چاره‌سه‌ر كات. هه‌واڵنێریی ئاسۆشیتێد پرێسیش له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی چین ڕۆژی شه‌ممه‌ بۆ جارێكی دیكه‌ ئیدعای خاوه‌نداریه‌تیی ده‌ره‌ی گلوانی كردووه‌. شایانی باسه‌، له‌ جه‌ره‌یانی تێكهه‌ڵچوونه‌كانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌، لانیكه‌م ٢٠ سه‌ربازی هێندی كوژران و  ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.