کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

قه‌یرانی كۆرۆنا له‌ زیندانی تاران

بحران کرونا در زندان تهران بزرگ و محرومیت صدها زندانی از دسترسی

بحران کرونا در زندان تهران بزرگ و محرومیت صدها زندانی از دسترسی

سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له‌ ناو به‌ندكراوانی زیندانی تاران، له‌ دوو حه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ هه‌تا ئێستا، ئاوی ئه‌م زیندانه‌ پچڕاوه‌ و به‌ سه‌دان به‌ندكراو له‌م زیندانه‌ له‌ ده‌ست ڕاگه‌یشتن به‌ ئاوی خواردنه‌وه‌ بێبه‌ش بوون.

به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئاوی خواردنه‌وه‌ی ئه‌م زیندانه‌ له‌ ڕۆژی هه‌ینییه‌وه‌ پچڕاوه‌ و به‌رپرسانی زیندان به‌ مه‌به‌ستی پێشگرتن له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ندكراوان، ده‌رگای ساڵۆنه‌كانیان داخستووه‌. نه‌مانی ئاو له‌م زیندانه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ ٥٢ به‌ندكراو له‌ به‌ندی یه‌كی زیندانی تاران به‌ ویرووسی كۆرۆنا گیرۆده‌ بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌ندكراوان بۆ زیندان ئه‌ویش له‌كاتێكدا كه‌ هێشتا ئه‌م ویرووسه‌ دۆخی ئاسایی خۆی تێپه‌ڕ نه‌كردووه‌، به‌ گرنگترین هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ویرووسه‌ له‌ ناو زیندانه‌كانی ئێران دێته‌ ئه‌ژمار.