کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

تووشبونی زیاتر له‌ ١٤٠٠ كه‌س به‌ كۆرۆنا له‌ عێراق

تووشبونی زیاتر له‌ ١٤٠٠ كه‌س به‌ كۆرۆنا له‌ عێراق

تووشبونی زیاتر له‌ ١٤٠٠ كه‌س به‌ كۆرۆنا له‌ عێراق

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاندووه‌، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا زیاتر له‌ هەزار و ٤٠٠ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٧٧٨ چاکبوونەوە و ٦٢ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ڕۆژی هەینی ٣٠ی جۆزه‌ردان، وەزارەتی ژینگە و تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا هەزار و ٤١١ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە. ئاماژە بەوەشکراوە، ٦٢ کەس بەم نه‌خۆشییه‌ گیانیان لەدەستداوە. بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٢٧ هەزار و ٣٥٢ کەس لە عێراقدا توشی ویرووسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٩٢٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٢ هەزار و ٢٠٥ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.