كۆمه‌ڵێكه له كرێكارانی گرووپی میللی سه‌نعه‌تی فوولای ئێران، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی جۆزه‌ردان، له‌ئاست درێژه‌ی ئه‌زیه‌ت و ئازاری “غه‌ریب حهویزاوی”، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له به‌رامبه‌ر بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌م ناوه‌نده كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی به مه‌به‌ستی پشتیوانی كردن له هاوكاره‌كه‌یان و له‌دژی پێشگرتنی به‌رپرسانی كارخانه به چوونه ژووره‌وه‌ی ناوبراو بۆ ئه‌م ناوه‌نده سه‌نعه‌تییه، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، پێشتریش له ئه‌نجامی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی گرووپی میللی فوولادی ئێران، “غه‌ریب حهویزاوی” وێڕای ١٠ كه‌سی دیكه له كرێكارانی فوولاد ده‌ستبه‌سه‌ر و له كاره‌كانیان ده‌ركرابوون.