ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی بێكار كراوی كه‌رتی گه‌شتیاری مازه‌نده‌ران، له‌ئاست نه‌درانی بیمه‌ی بێكاری پێیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و ته‌عتیل بوونی شوێنه گه‌شتیارییه‌كان و شوێنه‌كانی نیشته‌جێ بوون، نزیكه‌ی ٥ هه‌زار كرێكاری كه‌رتی گه‌شتیاری له‌م ئۆستانه بێكار كراون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی بیمه‌ی بێكاری، نزیكه‌ی ٢ هه‌زار و ٨٠٠ كه‌س له‌م كرێكارانه له بیمه‌ی بێكاری بێبه‌شن و ته‌نیا ٢ هه‌زار و ٢٠٠ كه‌سیان له‌م بیمه‌یه كه‌ڵك وه‌رده‌گرن.