كرێكارانی به‌شی فه‌ننی ڕێگای ئاسنی ناوچه‌ی زاگرۆس، دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی جۆزه‌ردان بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی كه خوازیاری په‌رداخت كردنی سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیانن، ده‌ڵێن: له‌ئه‌گه‌ری وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسان به داواكارییه‌كانیان، ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو، سه‌رله‌نوێی له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی گشتی ده‌ست ده‌ده‌نه كۆبوونه‌وه. ده‌شڵێن: وێڕای ئه‌وه‌یكه خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خسووسی سازیی له‌م شیركه‌ته‌ن، كێشه‌وگرفته‌كانیان له‌كاتی سپاردنی شیركه‌ت به كه‌رتی تایبه‌ت ده‌ستی پێكردووه.