کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی ئاواره‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان

افزایش شمار آواره گان سراسر جهان

افزایش شمار آواره گان سراسر جهان

كۆمیساریای باڵای ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران له‌ نوێترین ڕاپۆرتیدا ڕایگه‌یاندووه‌: له‌ ساڵی ٢٠١٩ به‌هۆی ڕووداوه‌كانی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌ شه‌ڕ، توندووتیژی و كێشه‌وگرفتی ئابووری، ٧٠ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌س ئاواره‌ بوون.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م ژماره‌یه‌ زیاتر له‌ یه‌ك له‌سه‌دی كۆمه‌ڵگای جیهانییه‌ و له‌ پێوه‌ر له‌گه‌ڵ ساڵی ٢٠١٨، ٩ ملیۆن كه‌س زیاتر ئاواره‌ بوون. ناوبراو ڕاشیگه‌یاندووه‌: له‌ كۆتایی مانگی دێسامبری پاره‌كه‌، ٢٩ ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار كه‌س له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان، په‌نایان بردووه‌ته‌ وڵاتانی دیكه‌ و ٤٥ ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار كه‌سیش له‌ وڵاتانی خۆیان ئاواره‌ بوون كه‌ ئه‌م ژماره‌یه‌ له‌چاو ساڵی ٢٠١٨، ٤ ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار كه‌س زیاتر بووه‌. هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی كه‌ هێشتا سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخیان بڕیار نه‌دراوه‌، به‌ ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه‌.