کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی خۆێناوی بۆ سه‌ر مه‌دره‌سه‌یه‌ك له‌ ئه‌فغانستان

حمله مرگبار به یک مدرسه قرآنی در افغانستان1

حمله مرگبار به یک مدرسه قرآنی در افغانستان1

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٩ی جۆزه‌ردان، به‌هۆی هاویشتنی گولله‌ هاوه‌نێك به‌ره‌و مه‌دره‌سه‌یه‌ك له‌ ئه‌فغانستان، لانیكه‌م ٧ خوێندكاری تازه‌لاو گیانیان له‌ده‌ستدا.

له‌ ئه‌نجامی ئه‌م ڕووداوه‌ كه‌ له‌ وێلسوالی “ئه‌شكمێش” له‌ ویلایه‌تی ته‌خار له‌ باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته‌ ڕوویداوه‌، سه‌ره‌ڕای گیان له‌ده‌ستدانی ٩ تازه‌ لاو، ٦ كه‌سی دیكه‌ش به‌ سه‌ختی برینداربوون. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌تا ئێستا هیچ كه‌س یاخود گرووپێك به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م هێرشه‌ی نه‌گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ. شایانی باسه‌، ئه‌م هێرشه‌‌ له‌ حاڵێكدا ڕوویداوه‌ كه‌ نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان و تاڵبان به‌دوای ڕاگیرانی درێژماوه‌ی وتووێژه‌كان، سه‌رقاڵی ئاماده‌كاری بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وتووێژی ئاشتین، تا كۆتایی به‌م هێرش و تێكهه‌ڵچوونانه‌ بێنن.