كرێكارانی ناڕازیی ڕێگای ئاسنی ناحییه‌ی زاگرۆس له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان، ڕۆژی چوارشه‌ممه بۆ جارێكی دیكه له ئێعتڕاز به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له به‌رامبه‌ر نووسینگه‌ی ڕێگای ئاسنی ئه‌ندیمێشك، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كرێكارانه له ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی جۆزه‌ردانه‌وه ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه، خوازیاری په‌رداختی سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست، حه‌قی بیمه، مه‌زایا و هه‌روه‌ها خوازیاری یه‌كلاكردنه‌وه‌ی قهراردادهكانیانن. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، هه‌تا ئێستا هیچكام له به‌رپرسان وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی خواسته‌كانیان نه‌بوون.