کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانیی شاره‌داریی لیكه‌ك

اعتراض کارگران شهرداری لیکک1

اعتراض کارگران شهرداری لیکک1

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شاره‌داریی لیكه‌ك، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٧ی جۆزه‌ردان، له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

كرێكارانی ناڕازیی له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایانگه‌یاندووه‌: كاربه‌ده‌ستانی شاره‌داریی به‌ بیانووی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ماڵی، خۆ له‌ په‌رداخت كردنی بڕی ٦ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا و هه‌روه‌ها چه‌ندین مانگ حه‌قی بیمه‌ی دواخراوی كرێكاران ده‌بوێرن. كرێكارانی ناڕازیی وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له‌ ئاست چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ڵێن: به‌هۆی په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ كێشه‌وگرفتێكی زۆر له‌ بواری دابین كردنی پێداویستییه‌كانی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه‌. ده‌شڵێن: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ ٧٣ ڕۆژ به‌سه‌ر ده‌ستپێكی ساڵی نوێ تێپه‌ڕده‌بێ، كاربه‌ده‌ستانی شاره‌داریی هه‌تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكیان به‌ ئاڕاسته‌ی په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان هه‌ڵنه‌گرتووه‌.