كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی خۆڕه‌م ئاباد، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی جۆزه‌ردان، له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ستی چه‌ندین مانگیان، له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، ١١ مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه و ئه‌مه‌ش له حاڵێكدایه كه سه‌ره‌ڕای هوشداری پێشووتر، هێشتا حه‌قده‌ستی كرێكارانی خزمه‌تگوزاری و فه‌زای سه‌وزی ئه‌م ناوه‌نده كه لایه‌نی قه‌رارداد له‌گه‌ڵ پهیمانكارن، هه‌روا ماوه‌ته‌وه و كارفهرماش هه‌تا ئێستا، به‌ڵێنه‌كانی سه‌باره‌ت به دانی سه‌روه‌ختی حه‌قده‌سته‌كانیان نه‌بردووه‌ته سه‌ر.