ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ژمارەی توشبوانی ویرووسی کۆرۆنا لە جیهان، هەشت ملیۆن کەسی تێپەڕاندووه و ژمارەی ئەو کەسانه‌ی كه به‌م ویرووسه گیانیان لەدەستداوە لە ٤٤٠ هەزار کەس نزیك بووه‌ته‌وه.
بەپێی داتاکانی ماڵپه‌ڕی “وۆرڵد میتر”، ژمارەی توشبوانی ویرووسی کۆرۆنای نوێ لە جیهان گەیشتووه‌ته ٨ ملیۆن و ١٢٨ هه‌زار و ٤٩١ كه‌س و ژمارەی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌م ویرووسه گیانیان لەدەستداوه گەیشتووه‌ته، ٤٣٩ هه‌زار و ٢٠٤ كه‌س. به پێی ئاماره‌كانی ئه‌م ناوه‌نده، ئەمریکا لە ریزبەندی یەکەمی وڵاتانی جیهانە لە روی ژماره‌ی تووشبوان و گیان له‌ده‌ستدان به‌م ویرووسه. بە جۆرێک كه ژمارەی توشبوان له‌م وڵاته گەیشتوەتە، ٢ ملیۆن و ١٨٢ هه‌زار و ٩٥٠ كه‌س و ١١٨ هه‌زار و ٢٨٣ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه. لە پلەی دوهه‌م وڵاتی بەڕازیل دێت کە ٨٩١ هه‌زار و ٥٥٦ كه‌س به كۆرۆنا گیرۆده بوون و لە دوای ئەویش وڵاتانی “ڕووسییه، هێندووستان، بریتانیا، ئیسپانیا، ئیتالیا، پیرۆ، ئێران و ئاڵمان” دێن.