کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ركرانی حوكمی زیندان له‌دژی حه‌وت كرێكاری مه‌عده‌نی ئاق ده‌ڕه‌

صدور حکم حبس علیه هفت تن از کارگران معدن آق دره1

صدور حکم حبس علیه هفت تن از کارگران معدن آق دره1

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌زگای دادوه‌ری ڕژیم حوكمی ٢١ی مانگ زیندان یاخود په‌رداختی سزای نه‌ختی بۆ حه‌وت كه‌س له‌ كرێكارانی مه‌عده‌نی ئاق ده‌ڕه‌ كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی وه‌رزی به‌هاری ساڵی ٩٦ به‌شداریان كردبوو، ده‌ركرد.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌م حه‌وت كه‌سه‌، حوكمی سێ كه‌سیان به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتووه‌، به‌ڵام سه‌رجه‌میان له‌ بارودۆخێكی ناله‌باری ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و هیچ پاره‌یه‌كیان نییه‌ كه‌ ئه‌و حوكمه‌ی كه‌ به‌سه‌ریان دا سه‌پاوه‌ په‌رداخت بكه‌ن.