کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی هاووڵاتیانی ئه‌فغانستانی دانیشتووی سۆئێد

اعتراض شهروندان افغانستانی ساکن سوئد

اعتراض شهروندان افغانستانی ساکن سوئد

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی جۆزه‌ردان كۆمه‌ڵێك له‌ هاووڵاتیانی ئه‌فغانستانیی دانیشتووی سۆئێد له‌ ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ ستۆكهۆڵم و یوبوبۆری له‌ ئاست توندوتیژی له‌ به‌رامبه‌ر كۆچبه‌رانی ئه‌فغانستانی له‌ ئێران ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

له‌ ستۆكهۆڵم خۆپیشانده‌ران له‌ به‌رامبه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئێران درووشمی “كوشتنی ئه‌فغانستانیه‌كان ڕابگرن”یان به‌رز كرده‌وه‌ و به‌ نیسبه‌ت توندوتیژیی مه‌رزبانان و پۆلیس دژبه‌ كۆچبه‌رانی ئه‌فغانستانی له‌ ئێران ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. هه‌روه‌ها له‌ یوتوبۆریش خۆپیشاندانێكی هاوشێوه‌ به‌ڕێوه‌چووه‌. شایانی باسه‌، وێنه‌ی گڕگرتنی ئۆتۆمبێلی هه‌ڵگری كۆچبه‌رانی ئه‌فغانستانی له‌ یه‌زد كه‌ به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه‌ ئاگری گرتبوو، ناڕه‌زایه‌تیی به‌رینی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ قه‌راره‌ خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زایه‌تی هه‌ر به‌و ئامانجه‌ له‌ شاری ماڵمۆ له‌ باشووری وڵاتی سۆئێد له‌م حه‌فته‌دا به‌ڕێوه‌چێت.