كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پاڵاوگه‌ی غه‌ربی كاروون كه له‌ژێر چاودێری شیركه‌تی ئه‌ندازیاری گه‌شه‌پێدانی نه‌وت كار ده‌كه‌ن، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی جۆزه‌ردان، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ٧ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان، له به‌رامبه‌ر ئۆستانداری خوزستان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان كه ژماره‌یان ٨٠ كه‌س ده‌بێ، حه‌وت مانگ حه‌قده‌ست دواخراویان هه‌یه و له سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێنه‌دراوه. ده‌شڵێن: جیا له‌مانه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه نزیكه‌ی یه‌كساڵه پووڵی بیمه‌ی ته‌كمیلی له حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام هیچ پێشینه‌یه‌كی بیمهییان نییه. شایانی باسه، ئه‌م كرێكارانه هه‌روه‌ها له‌ئاست به‌ستنی قه‌راردادی یه‌ك مانگه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شیركه‌ته‌وه ناڕازیین.