كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی ناوه‌ندی خزمه‌تگوزاری ته‌ندرووستی له شاره‌كانی ئۆستانی خوزستان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی جۆزه‌ردان، به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ئه‌مشاره، وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌ركرانیان له‌سه‌ركار و په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ٦ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان، خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كاربوون.
به‌وته‌ی ناڕازییان، ساڵی ٩٤ نزیكه‌ی ٦٠ كه‌س له‌ڕێگه‌ی ئازموونی ته‌رحی گۆڕانكاری له نیزامی ته‌ندرووستی دامه‌زراون و له ناوه‌ندی خزمه‌تگوزاری ته‌ندرووستی ئۆستان به شێوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئیجرایی ده‌ستیان كردووه به كار. ده‌شڵێن: سه‌ره‌تا ٦٠ كه‌س دامه‌زران به‌ڵام دواتر ٢٥ كه‌سیان له‌سه‌ر كار ده‌ركران و له ساڵی ٩٧یش، ژماره‌یه‌كی دیكه له هاوكاره‌كانیان له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌كران.