کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی سێ كرێكار له‌ شاره‌كانی ئێران

جان باختن سه کارگر در شهرهای مختلف

جان باختن سه کارگر در شهرهای مختلف

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ئه‌نجامی سێ ڕووداوی جیاجیا له‌ شاره‌كانی كوهده‌شت، مهاباد و كوهبه‌نان، لانیكه‌م ٣ كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون و گیانیان له‌ده‌ستدا.

له‌ یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٣٥ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی كار به‌ ده‌زگای میكسێر له‌ شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی كوهده‌شت له‌ ئۆستانی لورستان تووشی ڕووداو بوو و گیانی له‌ده‌ستدا. له‌ دووهه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٢٧ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی كار له‌ گوندی “وسووكه‌ند”ی مهاباد، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌سه‌ر باڵابه‌ر، به‌ سه‌ختی برینداربوو و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها مه‌عده‌نچییه‌ك له‌ مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی “پابدانای جنووبی” له‌ كوهبه‌نان، تووشی ڕووداو بوو و پاش ڕاگوێزرانی بۆ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.