ڕۆی دووشه‌ممه ٢٦ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی قه‌راردادی ئابفای ڕووستایی ئۆستانی خۆزستان له ئاست دواخرانی حه‌قده‌ست و حه‌ق بیمه‌كانیان، له به‌رامبه‌ر ئه‌م شیركه‌ته ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی قه‌راردادی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ڕووستایی خۆزستان خوازیاری وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان و ڕوون كردنه‌وه‌ی باروودۆخی پیشه‌ییان بوون. له ماوه‌ی مانگه‌كانی ڕابردوودا شیركه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئۆستانی خووزستان له‌گه‌ڵ شیركه‌تی ئاو و ئاوڕۆی ئه‌هواز و شیركه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ڕووستایی خووزستان تێكه‌ڵ كراونهتهوهه و له ئه‌نجامیدا ماوه‌ی دواخرانی حهقدهستهكانیش گه‌یشتووه‌ته نزیك به ٦ مانگ و هه‌تا ئێستاش حه‌قی سهنهواتهكان له ساڵی ٩٥ه‌وه په‌رداخت نه‌كراون.