ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی به‌شی كشت و كاڵی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په له ئاست دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، نزیك به دوو مانگه حه‌قده‌ستی ئه‌مساڵیان پێنه‌دراوه و خاوه‌نكاریش سه‌ره‌ڕای واده و به‌ڵێنیه‌كانی، به‌كرده‌وه هیچ وڵامێكی پێنه‌داونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه كه لابردنی مه‌زایای عۆرفی و هه‌روه‌ها نه‌درانی حه‌قی بیمه له لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، یهكێكیتر له ناڕه‌زایه‌تی ئه‌م كرێكارانه‌یه كه كێشه و گرفتی زۆری بۆ خوڵقاندوون.