كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی گواستنه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خه‌لیجی فارس له ئاست نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان له لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه، له به‌رامبه‌ر بینای خسووسی سازیی له تاران ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ئه‌م كرێكارانه، شیركه‌تی گواستنه‌وه‌ی خه‌لیجی فارس هه‌تا ئێستا نه‌یتوانیوه به‌ڵێنیه ماڵیه‌كانی خۆی له‌پێناو كڕینی شیركه‌ت به‌جێ بێنێت و به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیداریش چاوه‌دێری پێویستیان له كاتی سپاردنی ئه‌م شیركه‌ته‌دا ئه‌نجام نه‌داوه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه كه له ئێستادا باروودۆخی پیشه‌یی ٤٥ كه‌س له‌و كرێكارانه له مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ڕابردووه‌وه ناڕوونه به‌رده‌وام حه‌قده‌سته‌كانیان دواخراوه.